ئالبا پێكرا
K24- هه‌ولێر
خۆردی ئالبا، به‌رگریكاری یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی له یاریی شه‌وی رابردووی یانه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی تووشی پێكان بوو.
ئالبا له خوله‌كی 75ی یارییه‌كه له قاچی راستی دووچاری پێكان بوو و یارییه‌كه‌ی پێ ته‌واونه‌كرا، دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كه بارسا له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئالبای بۆ ماوه‌ی 10 تا 15 رۆژ راگه‌یاند.
به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌وه ئالبا ناتوانێت هه‌فته‌ی داهاتوو پشكداری له جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی بكات، كه رۆژی سێشه‌ممه له جۆرجیا رووبه‌ڕووی یانی سێڤییای ئیسپانی ده‌بێته‌وه.