به‌رازيل.. 3 هه‌زار ماڵپه‌ڕ بره‌و به سێكس ده‌ده‌ن
K24- هه‌ولێر
له وڵاتێكى وه‌ك به‌رازيل، 3 هه‌زار پێگه‌ى ئه‌ليكترۆنى به چه‌ندين زمانى جياجيا كراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بره‌و به گه‌شتيارى سێكسى بده‌ن.
رۆژنامه‌ى "ئه‌و گلوبۆ" بڵاويكرده‌وه، له 2013ه‌وه زياتر له 3 هه‌زار ماڵپه‌ڕى ئه‌ليكترۆنى كراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بره‌و به بوارى گه‌شتيارى سێكسى بده‌ن.
هه‌روه‌ها بڵاويكردووه‌ته‌وه، له وڵاتى به‌رازيل 2 هه‌زار و 156 ماڵپه‌ڕ و پێگه‌ى تايبه‌ت به سێكس و كارى له‌شفرۆشى له ماوه‌ى ساڵانى 2011 و 2013 له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه داخرابوون، به‌ڵام به‌م دواييانه زۆر زياتر له‌و ژماره‌يه ماڵپه‌ڕى ئه‌ليكترۆنى تايبه‌ت به بازرگانى سێكسى و وروژاندن و بره‌ودان به له‌شفرۆشى كراونه‌ته‌وه.