ناسا: رۆبۆتێك له برى مرۆڤ له فه‌زايه
K24- هه‌ولێر
رۆبۆتى Robonaut 2 وه‌ك يه‌كه‌م رۆبۆت له لايه‌ن ئاژانسى بۆشاييگه‌رى ئاسمانى ئه‌مريكا (ناسا)وه ره‌وانه‌ى بۆشايى ئاسمان كراوه بۆ ئه‌وه‌ى له برى مرۆڤ كار بكات.
ئاژانسى ناسا، ئه‌و رۆبۆته و ئه‌ركه‌كه‌ى ناوناوه "داهێنانى ساڵ".
ناسا رايگه‌ياند، رۆبۆتى R2 سه‌ره‌تاى قۆناغێكى ن,ێيه و له‌مه‌و دوا رۆبۆته‌كان ده‌ستێكى باڵايان ده‌بێت له تاقيكردنه‌وه و دۆزينه‌وه زانستييه‌كانى بوارى گه‌ردوونناسى.
كارگێڕى ناسا بۆ داهێنان و ئه‌نجومه‌نى راوێژكارى ناسا، له ناو ژماره‌يه‌ك داهێنانى زانستييدا، R2يان وه‌ك داهێنانى ساڵ ده‌ستنيشانكردووه.
ئه‌و رۆبۆته له لايه‌ن ناسا و كۆمپانياى ژه‌نه‌راڵ مۆتۆرز، داهێنراوه و هه‌ردوولا رێككه‌وتنێكى درێژخايه‌نيان هه‌يه بۆ هاوكارى نێوانيان له بوارى زانستييدا.
سه‌رچاوه: بيزنس ستاندارد