دایکی بە تەمەن منداڵی باشتری دەبێ
K24- هه‌ولێر
توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێ ده‌ريخستووه، ئه‌و منداڵانه‌ى دايكيان ته‌مه‌نييان هه‌يه، باشتر گه‌شه ده‌كه‌ن و ته‌ندرووستييان باشتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌ى دايكيان ته‌مه‌نى زۆر نييه.
توێژينه‌وه‌كه له‌سه‌ر 19.5 هه‌زار منداڵ، كه له به‌رازيل، گواتيمالا، هيندستان، باشوورى ئه‌فريقيا و فليپين له‌دايكبوون ئه‌نجامدراوه و 20 ساڵى خاياندووه و دايكه‌كان له هه‌موو ته‌مه‌نێك بوون و ناوه‌نديى ته‌مه‌نيان 26 ساڵ بووه.
توێژينه‌وه‌كه ده‌ريخستووه، ئه‌و منداڵانه‌ى دايكيان له ته‌مه‌نى 19 ساڵدايه، زۆرتر پێش ئه‌وه‌ى ببنه 9 مانگ له‌دايكده‌بن و ئه‌مه‌ش به رێژه‌ى 20 -30% زياتره له‌و منداڵانه‌ى دايكيان ته‌مه‌نى 35 ساڵ يان گه‌وره‌تره.
هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و منداڵانه‌ى دايكيان ته‌مه‌نى زۆر نييه، كاتێك ده‌گه‌نه ته‌مه‌نى 2 ساڵ، به رێژه‌ى 30-40 له سه‌دا باڵايان له منداڵى هاوته‌مه‌نييان كورتتره.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رى هه‌يه ئه‌و منداڵانه له قوتابخانه تووشى دواكه‌وتن ببن.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕى: deti.mail.ru