ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به ته‌ڵه‌ى كورد به‌غداديى بگرێت
K24- هه‌ولێر
هه‌وڵه‌كانى ئه‌مریكا بۆ ئاشكراكردنى شوێنى خۆ حه‌شاردانى ئه‌بو به‌كر به‌غدادى چڕ كراونه‌ته‌وه و شاره‌زایانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مركیا ده‌یه‌وێت له رێگه‌ى كورده‌وه شوێنى خۆ حه‌شاردانى به‌غدادى ئاشكرا بكات.
كاتێك هێزى پێشمه‌رگه نزیكى موسڵ كه‌وتووه‌ته‌وه و ته‌نیا 35 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندى ئه‌و شاره‌وه دووره ئیدى چه‌كدارانى داعش بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه ناوه‌ندى بڕیاردانیان له موسڵه‌وه بگوازنه‌وه بۆ شوێنێكى دیكه.
ده‌زگاى هه‌وڵگرى ئه‌مریكا بڕواى وایه به‌غدادى هێشتا له شارى ره‌ققه بێت و له‌ناو دانیشتوانى مه‌ده‌نى شاره‌كه‌دا خۆى حه‌شار دابێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌مریكا پشتیوانى زیاترى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه شارى ره‌ققه.
به‌رپرسێكى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، كه به لاى ئه‌وانه‌وه به‌غدادى له ئه‌یمه‌ن زه‌واهیرى ده‌چێت زیاتر له‌وه‌ى له ئوسامه بن لادن بچێت. ئه‌و ماوه ماوه به‌شدارى كرده‌وه‌كانى رۆژانه ده‌كات، به‌ڵام زۆر باش ده‌زانێت خۆى له پشت په‌رده‌وه بشارێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، وه‌ك چۆن ئه‌مریكا تا ئێستا نه‌یتوانیوه شوێنى زه‌واهرى ئاشكرا بكات، به هه‌مان شێوه نه‌یتوانیوه شوێنى مانه‌وه‌ى به‌غدادى ئاشكرا بكات.
بن لادن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌شدارى له جموجۆڵى رۆژانه‌دا نه‌ده‌كرد، ئه‌مریكا به ئاسانى توانى شوێنى نیشته‌جێبوونى ئاشكرا بكات، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له به‌غدادى و زه‌واهیرى له‌وه‌دا به بن لادن ناچن.
ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى مانگى ده‌ستكرد بۆ چاودێریكردنى جموجۆڵى كاروانه سه‌ربازییه‌كان به‌كارده‌هێنن، له حاڵه‌تى بوونى هه‌رجۆره گومانێك به موشه‌كى جۆرى هێلفایه‌ر، له ریگه‌ى فڕۆكه‌وه بۆردومان ده‌كه‌ن، كه موشه‌كێكى كارایه بۆ پێكانى ئامانجه سه‌ربازییه‌كان.
له نزیكبوونه‌وه‌ى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل له ره‌ققه هه‌واڵگرى ئه‌مریكا تێبینى كردووه، له قۆڵى باكوورى شاره‌كه‌وه داعش هێڵى به‌رگرى خۆى به‌هێزتر كردووه.