چيرۆكى هاوڕه‌گه‌زبازان له قوتابخانه‌كانى ڤينيسيا قه‌ده‌غه كرا
K24- هەولێر
سه‌رۆكى شاره‌وانى شارى ڤينيسياى ئيتاڵيا 49 كتێبى منداڵانى قه‌ده‌غه‌كرد و رايگه‌ياند، نابێت ئه‌و كتێبانه بخرێنه به‌رده‌ست منداڵان، به تايبه‌تى ئه‌و چيرۆكانه‌ى تايبه‌تن به هاوسه‌رگيرى هاوڕه‌گه‌زبازييه‌وه.
لويجى پرۆنيار، سه‌رۆكى شاره‌وانى ڤينيسيا رايگه‌ياند، ئه‌و كتێبانه‌ى له رێگه‌ى چيرۆكه‌وه ده‌يانه‌وێت هاوڕه‌گه‌زبازى بكه‌نه بابه‌تێكى ئاسايى لاى منداڵان، بۆ قۆناغى منداڵى ناشێن و پێويسته رێگه نه‌ده‌ين له قوتابخانه سه‌ره‌تاييه‌كاندا بڵاو بكرێنه‌وه.
ئه‌و بڕياره‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى ڤينيسيا رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێكى ناڕه‌زايه‌تى لايه‌نگرانى هاوڕه‌گه‌ز بازى بووه‌ته‌وه.