كۆرياى باكوور.. 1382 كه‌س له‌دار دراوون
K24- هەولێر
پرۆسه‌ى له‌سێداره‌دانى هاووڵاتييان له كۆرياى باكوور، هه‌رچه‌نده حكومه‌ت نايه‌وێت هيچ زانيارييه‌ك له باره‌يه‌وه بڵاو بێته‌وه، به‌ڵام زۆرترين زانيارى له باره‌ى ئه‌و پرسه‌وه دزه‌ى كردووه بۆ ناو ميديا.
راپۆرتێكى دامه‌زراوه‌ى كۆريا بۆ يه‌كبوونى نيشتيمانى، ئاشكرايكردووه، له ساڵى 2000ه‌وه حكومه‌تى كۆرياى باكوور 1 هه‌زار و 382 كه‌سى له سێداره‌داوه.
جين لى، پسپۆره له كاروبارى كۆرياى باكوور، ئه‌و له سه‌نته‌رى وێڵسن، له دۆسيه‌ى كۆرياي باكووردا كارده‌كاتت و له‌و باره‌يه‌وه ده‌ڵێت: له كۆريا ئاهه‌نگى تايبه‌تى بۆ ئه‌نجامدانى سزاى له سێداره‌دان به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك چاوترسێن بێت و نه‌توانێت دژايه‌تى ده‌سه‌ڵاتى شيوعييه‌كان بكات.
راپۆرته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، له 2011ه‌وه ده‌سه‌ڵاتى شيوعييه‌كان 80 كه‌سيان به به‌رچاوى خه‌ڵكه‌وه له‌سێداره‌داوه، ته‌نيا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌يرى فيلم و ئه‌ڵقه‌ى كۆرياى باشووريان كردووه.
لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى رايگه‌ياندووه، له 2013دا نزيكه‌ى 70 كه‌س به به‌رچاوى خه‌ڵكه‌وه له‌سێداره‌دراوون.