ئيسرئيل: توندڕه‌وه ئاينييه‌كان شه‌ش لايه‌نگرى هاوڕه‌گه‌زبازييان بريندار كرد

K24- هەولێر
داخوازانى به ياساييكردنى پرسى هاوڕه‌گه‌زبازى له ئيسرائيل خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا و پۆليسى ئه‌و وڵاته‌ش رايگه‌ياند، له ئه‌نجامى به‌يه‌كداهه‌ڵپژانى ژماره‌يه‌ك جوله‌كه‌ى توندڕه‌و و پشتيوانانى هاوڕه‌گه‌زبازى شه‌ش كه‌س بريندار بوون.
له قودس، ئه‌و كه‌سانه‌ى داخوازى هاوڕه‌گه‌زبازيى ده‌كه‌ن، خۆپيشاندانێكيان ئه‌نجامدا و له به‌رامبه‌ريشدا ژماره‌يه‌ك جوله‌كه‌ى توندڕه‌و به‌رهه‌ڵستييان كرد و له ئه‌نجامى به‌يه‌كداهه‌ڵپژانى نێوانيان شه‌ش كه‌س به چه‌قۆ بريندار بوون.
پۆليسى ئيسرائيل رايگه‌ياند، هێزه‌كانيان توانيويانه ژماره‌يه‌ك له‌و كه‌سانه ده‌ستگير بكه‌ن، كه هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر خۆپيشانده‌ره‌كان.
كۆمه‌ڵه‌ى فرياكه‌وتنى ئيسرائيل ناسراو به (ئه‌ستێره‌ى داوود)، رايگه‌ياند، له‌و شه‌ش كه‌سه‌ى گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه ره‌وشى ته‌ندرووستى دووانيان مه‌ترسيداره.
له 2005يشدا به هۆى به‌يه‌كدادانى لايه‌نگرانى هاوڕه‌گه‌ز بازيى و ژماره‌يه‌ك جوله‌كه‌ى توندڕه‌و 3 كه‌س بريندار بوون.
زانيارييه رۆژنامه‌وانييه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سه‌ى په‌لامارى خۆپيشانده‌ره‌كانى داوه، 3 هه‌فته به‌ر له ده‌ستگيركردنه‌وه‌ى، له زيندان ئازاد كراوه.
خۆپيشاندان بۆ پشتيوانيى له هاوڕه‌گه‌زبازيى بووه‌ته هۆى درووستبوونى ناكۆكى له نێوان زۆرينه‌ى سيكولارى ئيسرائيل و كه‌مينه‌يه‌كى توندڕه‌وى ئاينيى.
عوديد فرايد، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى مافى هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان، رايگه‌ياند، ئه‌وان له داواكردنى مافه‌كانيان بۆ به‌ياساييكردنى پرسى هاوڕه‌گه‌زبازيى به‌رده‌وام ده‌بن.