ئاسوده‌يى به‌م پێنج رێگه‌يه به‌ده‌ستبهێنه

K24- هەولێر
هه‌ندێك كه‌س له‌و بڕوايه‌دان خۆشبه‌ختى له هه‌بوونى سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندييدا ده‌ستده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه راست نييه، ده‌توانرێت له هه‌ر بارودۆخێكدا بێت به پێنج رێگه ئاسووده‌يى و خۆشبه‌ختى به‌ده‌ستبهێنرێت.
ئه‌و پێنج رێگه‌يه چه‌ند خوله‌كێكيان ده‌وێت، ئه‌گه‌ر رۆژانه په‌يڕه‌ويان لێ بكه‌يت:
يه‌كه‌م: دوو خوله‌ك بۆ سووپاسگوزارى: رۆژانه دوو خوله‌ك ته‌رخان بكه بۆ ئه‌وه‌ى بير له سێ شت بكه‌يته‌وه كه سوپاسگوزار بييت له‌به‌رامبه‌ر فه‌راهه‌مبوونيان بۆت. 21 رۆژ ئه‌مه دووباره بكه‌ره‌وه. ئه‌م راهێنانه فێرت ده‌كات جيهان به رێگه‌يه‌كى ئه‌رێنى ببينى و رێگه‌يه‌كى خێرايه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌يته گه‌شبينى.
دووه‌م: ئه‌رێيانه بيربكه‌ره‌وه:
رۆژانه بۆ ماوه‌ى دوو خوله‌ك بير له ئه‌زموونێكى ئه‌رێيانه بكه‌ره‌وه كه له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا روويدا بێت. ئه‌و راهێنانه بيركردنه‌وه‌ت به‌هێز ده‌كات بۆ بيركردنه‌وه له ئه‌زموونه ئه‌رێنييه‌كانى ژيان. 21 رۆژ ئه‌م راهێنانه په‌يڕه‌و بكه، هه‌ست به جياوازى زۆر ده‌كه‌يت.
سێيه‌م: وه‌رزش:
رۆژانه بۆ ماوه‌ى 15 خوله‌ك وه‌رزش بۆ كاراكردنى سوڕى خوێن و چستوچالاكى ئه‌ندامانى جه‌سته‌ت بكه.
چواره‌م: هه‌ناسه‌هه‌ڵكێشان:
واز له كۆمپيوته‌ره‌كه‌ت بهێنه و له مۆبايله‌كه‌ت دووربكه‌وه‌ره‌وه، ته‌نيا 2 خوله‌ك ده‌ست له كاره‌كه‌ت هه‌ڵبگره و ئه‌و دوو خوله‌كه ته‌رخان بكه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ناسه‌ى قووڵ هه‌ڵمژى.
پێنجه‌م: نه‌رمى و ناسكيى:
له دوو خوله‌كدا، ده‌قێكى ناسك بنووسه، ستايشى كه‌سێك بێت، يان سووپاسى كه‌سێك بكه‌يت كه ده‌يناسييت. رۆژانه ئه‌و ئه‌زموونه دووباره بكه‌ره‌وه. ئه‌مه واده‌كات په‌يوه‌ندييت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رتدا گه‌رم و گوڕ بێت و ئه‌وانيش ستايش و سووپاسى چاكه‌كانت بكه‌ن.