مايكرۆسۆفت هه‌زاران كرێكار ده‌رده‌كات
K24- هەولێر
كۆمپانياى مايكرۆسۆفتى ئه‌مريكايى بڕياريدا 7هه‌زار و 800 كارمه‌ندى كۆمپانياكه‌ى ده‌ربكات و زۆرينه‌ى ره‌ها ئه‌و كارمه‌ندانه له بوارى په‌يوه‌ندييه‌كان كارده‌كه‌ن.
كۆمپانياكه روونيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و رێككاره به هۆى واژووكردنى گرێبه‌ستى كڕينى كۆمپانياى نۆكياى فنله‌ندييه‌وه بۆ مۆبايل بووه و به بودجه‌ى خۆى بڕى 750 تا 850 مليۆن دۆلار بۆ پشتيوانيكردنى پرۆسه‌ى ته‌واوكردنى ئه‌و گريبه‌سته ته‌رخانكردووه.
حكومه‌تى فنله‌ندا رايگه‌ياندووه، له وڵاته‌كه‌يدا 2 هه‌زار و 300 كرێكار كاريان له‌ده‌ستداوه. پێشتر له نۆكيا 3 هه‌زار و 500 كرێكار كاريان كردووه.
مايكرۆسۆفت ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و رێككاره تا كۆتايى ساڵى دارايى داهاتوو كۆتايى ديت، واته حوزه‌يران/يۆنيۆى 2016.