ته‌نيا له تونس 5 هه‌زار و 500 گه‌نج بوونه‌ته داعش
K24- هەولێر
به‌دواداچوونه‌كان ده‌ريانخستووه، 5 هه‌زار و 500 هاووڵاتى تونس په‌يوه‌ندييان به ريزى رێكخراوى داعشه‌وه كردووه و حكومه‌تيش ده‌ڵێت رێگريمان له 15 هه‌زار كه‌سى ديكه كردووه كه ويستوويانه بچنه ريزى داعشه‌وه.
له 10ى ته‌ممووز/ يۆليۆ، نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان داواى له حكومه‌تى تونس كرد، رێگرى بكات له‌وه‌ى هاووڵاتييانى وڵاته‌كه‌ى په‌يوه‌ستى رێكخراوى داعش ببن.
ئيلزبييتا كارسكا، سه‌رۆكى شاندێكى تايبه‌تى نێوده‌وڵه‌تييه، كه سه‌ردانى تونسى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له پرسى چوونى گه‌نجانى ئه‌و وڵاته بۆ ناو داعش بكۆڵێـته‌وه. ئه‌و له‌و بڕوايه‌دايه، تونس زۆرترين گه‌نجى چوونه‌ته ناو داعش.
سه‌ردانى شانده‌كه بۆ تونس 8 رۆژى خاياندووه. له‌و ماوه‌يه‌دا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌يان كه‌سايه‌تى سياسه‌تمه‌دار، ياسادانه‌ر، دادوه‌ر، زانكۆيى و چالاكانى مه‌ده‌نى كراوه، وێڕاى ئه‌وانه‌ش ديدار له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى چه‌كداره‌كان ئه‌نجامدراوه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان 4000 گه‌نجى تونس گه‌يشتوونه‌ته سوريا و له نێوان 1000 تا 1500 گه‌نجيش له ليبيان و 200 گه‌نجى ديكه له عێراق و 60يش روويان له مالى كردووه و 50 چه‌كداريش گه‌يشتوونه‌ته يه‌مه‌ن.
شانده نێوده‌وڵه‌تييه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، 625 گه‌نج له گۆڕه‌پانى عێراقه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌يان و ئه‌وان ئێستا له ژێر چاودێريى پۆليسدان.
له راپۆرتێكدا ئه‌و شانده ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه، زۆرينه‌ى ره‌هاى ئه‌و گه‌نجانه‌ى روو له ريزه‌كانى داعش ده‌كه‌ن، ته‌مه‌نييان له نێوان 18 تا 35 ساڵدايه.