روسيا يه‌كه‌م پيلى ناووكى درووستكرد

K24- هەولێر
شاره‌زايانى زانكۆى تۆمسكى ته‌كنۆلۆژى له سيبيريا، يه‌كه‌م پيلى ناووكييان درووستكرد.
سه‌رچاوه‌ى كاركردن و وزه‌ى پيله‌كه "تيشكى بيتا"يه, كه هاوشێوه‌ى تيشكى نيكل -63يه. ئه‌و پيله له تواناى هه‌يه بۆ ماوه‌ى 50 ساڵ ئامێرى ئه‌ليكترۆنى بارگاوى و شه‌حن بكاته‌وه.
بيوتر گافريلۆڤ، به‌ڕێوبه‌رى كارگه‌ى ئاماده‌كارى كيميايى له دامه‌زراوه‌ى روس ئه‌تۆم، رايگه‌ياند، ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مهاتووه يه‌كه‌م پيلى ناووكييه و له كۆتايى 2016 و سه‌ره‌تاى 2017 ده‌خرێته بوارى خزمه‌تگوزارييه‌وه.
يه‌كێك له تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى ئه‌و پيله ئه‌وه‌يه، زياندار نييه و تيشك ناداته‌وه و هيچ كاريگه‌رييه‌كى خراپى له‌سه‌ر مرۆڤ نابێت.
يه‌ك لايه‌نى نه‌رێنى هه‌يه ئه‌ويش ئه‌وه‌يه كه نرخى گرانه، ته‌نانه‌ت به به‌راورد له‌گه‌ڵ نيكلدا كه يه‌ك گرامى تێچوونى درووستكردنه‌كه‌ى 4000 دۆلارى ده‌وێت، ئه‌ميش تێچوونى زۆره.