پيرى له ناوه‌ڕاستى ده‌يه‌ى دووه‌مى ته‌مه‌ن ده‌رده‌كه‌وێت

K24- هەولێر
توێژه‌ره ئه‌مريكاييه‌كان دواى توێژينه‌وه‌يان له باره‌ى نزيكه‌ى 1000 كه‌سه‌وه، بۆيان ده‌ركه‌وتووه، نيشانه سه‌ره‌تاييه‌كانى پيربوون له ناوه‌ڕاستى ده‌يه‌ى دووه‌مى ته‌مه‌ن ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
ئه‌وان به‌و راستييه‌ش گه‌يشتوون، ئه‌وانه‌ى ناوه‌ندى ژمێره‌يى پيربوونى بايلۆژييان خێرايه، هه‌ر ساڵێكى ته‌مه‌نيا به‌رامبه‌ره به سێ ساڵى ته‌مه‌نى بايلۆژى.
توێژينه‌وه‌كه، له گۆڤارى " predesign of the national academy of sciences" بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێيدا ناوه‌ندى رێژه‌يى ته‌مه‌نى بايلۆژى نزيكه‌ى هه‌زار كه‌سى خه‌ڵكى نيوزيله‌ندا به تايبه‌تى له دايكبووانى 1972 و 1973ى وه‌رگرتووه و ناوه‌ندى رێژه‌يى ته‌مه‌نيان 38 ساڵ بووه.
له ميانى توێژينه‌وه‌كه‌دا، زانايان گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و بڕوايه‌ى هه‌ندێك كه‌س ته‌مه‌نى بايلۆژيان 38 ساڵ بووه، به‌ڵام هێنده‌ى ته‌مه‌نى 60 ساڵى بايلۆژى پير بوونه، هه‌شيانه به پێچه‌وانه‌وه بچووكتر له‌و ته‌مه‌نه ديار بوونه.