گوگڵ بڕيارێكى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى قوربانيانى هاك ده‌ركرد

K24- هەولێر
دامه‌زراوه‌ى گوگڵ بڕياريدا شه‌ڕى ئه‌و كه‌سانه بكات، ده‌يانه‌وێت به بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى رووت و گرته‌ى سێكسى ئازارى كه‌سانى ديكه بده‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ر ڤيديۆ و وێنه‌يه‌ك به‌و مه‌به‌سته بڵاوكرابێته‌وه ده‌يسڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر داواى ئاراسته بكرێت.
گوگڵ ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، به بێ ره‌زامه‌ندى لايه‌نى به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س گرته و وێنه‌ى سێكسى و وروژێنه‌ر بڵاو بكاته‌وه و شكاتى لێبكرێت ئه‌وا كۆمپانيا بابه‌ته‌كه ده‌سڕێته‌وه.
ئه‌ميت سينگال، يه‌كێك له به‌رپرسانى بزوێنه‌رى گه‌ڕانه له گوگڵ رايگه‌ياندووه، زۆر چيرۆكى تايبه‌ت به تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌مان به‌ده‌ست گه‌يشتووه، به تايبه‌تى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى وێنه‌ى وروژێنه‌ر و گرته‌ى سێكسييان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، هه‌ندێك له هاككاره‌كان به دواى وێنه و ڤيديۆى خه‌ڵكدا ده‌گه‌ڕێن و بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه و له‌و رێگه‌يه‌وه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژيانى خه‌ڵك درووست ده‌كه‌ن.
سينگال ئه‌وه‌شى گوت: هه‌ندێك كه‌س بۆ ده‌ستكه‌وتنى پاره و ناچار كردنى خه‌ڵك به پێدانى بڕێكى زۆرى پاره ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.