فه‌ره‌نسييه‌كانيش له سه‌نگه‌رى كورددا شه‌ڕى داعش ده‌كه‌ن
K24- هەولێر
فه‌ره‌نسا ته‌نيا وڵاتى ئه‌وروپايى نييه، كه ژماره‌يه‌كى زۆرى گه‌نجه‌كانى روويان كردووه‌ته سه‌نگه‌ره‌كانى داعش، به‌ڵكو يه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى ژماره‌يه‌كى به‌رچاو گه‌نجى روويان له سه‌نگه‌ره‌كانى كورد كردووه بۆ ئه‌وه‌ى دژى داعش بجه‌نگن و به‌رگرى له كورد بكه‌ن.
رۆژنامه‌ى "له‌فيگارۆ"ى فه‌ره‌نسايى له راپۆرتێكدا ئاشكرايكردووه، كه ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى گه‌نجانى فه‌ره‌نسا چوونه‌ته ريزى كورده‌كانه‌وه و دژى داعش ده‌جه‌نگن.
رۆژنامه‌كه باسى له "نيكوڵا"ى كردووه، كه سه‌ربازێكى پێشووى سوپاى فه‌ره‌نسايه و ئه‌و تووڕه‌يى خۆى له‌وه نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه رقى له‌وه‌يه له سه‌نگه‌رى دژ به داعشدا ژماره‌ى گه‌نجانى فه‌ره‌نسا به به‌راورد به ئه‌مريكايى و به‌ريتانييه‌كان كه‌متره. له كاتێكدا 300 ئه‌مريكايى و 50 بريتانى له ريزى كورددا شه‌ڕى داعش ده‌كه‌ن.
نيكوڵا له رێگه‌ى فه‌يسبووكه‌وه په‌يوه‌ندى به يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (YPG)ه‌وه كردووه و له فه‌ره‌نساوه روويكردووه‌ته ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى گه‌ريلاكان.
ئه‌و سه‌ره‌تا بۆى ده‌ركه‌وتووه، كه يه‌كينه‌كان له رووى سه‌ربازييه‌وه تۆكمه نيين و ئه‌ندامه‌كانيان هێشتا له قۆناغى سه‌ره‌تاييدان و له كاتى مه‌شقدا ده‌بنه مه‌ترسى بۆ سه‌ر يه‌كتر و ته‌نانه‌ت ره‌نگه پێش ئه‌وه‌ى به فيشه‌كى داعش بكوژرێن به فيشه‌كى هاوڕێكانيان سه‌ربنێنه‌وه.
ئه‌و باسى له‌وه كردووه له سه‌ربازگه‌يه‌كدا، بريتانياييه‌ك و يۆنانى و ئوسترالييه‌ك، به فيشه‌كى دۆستانه و له كاتى مه‌شقدا كوژراوون و ئه‌مه‌ش وايكردووه 15 چه‌كدارى بيانى ناچار ببن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانيان.
دووه‌م فه‌ره‌نسايى كه چووه‌ته ريزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، ناوى "وليام"ه، ئه‌و له 15ى حوزه‌يرانى 2014 چووه‌ته سوريا و په‌يوه‌نديى به يه‌كينه‌كانه‌وه كردووه و له‌سه‌ر به‌كارهێنانى چه‌كى رووسيايى مه‌شق و راهێنانى كردووه و وه‌ك گه‌ريلايه‌ك له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلى دۆشكا، رۆڵى خۆى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش بينيوه و ناوى خۆى گۆڕيوه بۆ "فه‌رمان".
فه‌رمان بۆ له‌فيگارۆ قسه‌ى كردووه، ئه‌و باسى له‌وه كردووه، يه‌كينه‌كان ئازا و تێكۆشه‌رن، ناترسن، به‌ڵام ئه‌زموونى سه‌ربازييان كه‌مه و ئه‌وان به پێوه ده‌وه‌ستن كاتێك داعش بۆردومانيان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ريبخه‌ن كه ئازا و دلێرن و ناترسن، به‌ڵام چه‌كدارانى داعش به‌رده‌وام مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ن و زياتر خۆيان له‌سه‌ر بارودۆخى شه‌ڕه‌كه راهێناوه.