خواردنى خه‌يار فه‌رامۆش مه‌كه‌ن

K24 – ھەولێر
هه‌رچه‌نده به‌رهه‌مێكى رووه‌كى هاوينه‌يه، به‌ڵام به هۆى پێشكه‌وتنى ئامرازى كشتوكاڵه‌وه ئێستا هه‌ر چوار وه‌رزى ساڵ ده‌ستت ده‌كه‌وێت.
ره‌نگه تا ئێستا زۆر بايه‌خمان به خواردنى خه‌يار نه‌دابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سووده ته‌ندرووستييه‌كه‌ى خه‌يار بزانييت بێگومان زۆرتر په‌رۆشى خواردنى ده‌بييت.
توێژينه‌وه‌كان ده‌ريانخستووه، خه‌يار ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندين ڤيتامينى جياجيا، هه‌ر ئه‌مه‌شه وايكردووه گرنگى خۆراكيى ئه‌و به‌رهه‌مه رووه‌كييه زياتر بێت. چونكه له يه‌ك كاتدا سه‌رچاوه‌ى چه‌ندين ڤيتامينى جياجيايه.
خه‌يار ڤيتامينى نياسين B3 و كارۆتين A و ترشه‌ڵۆكى ئه‌سكوربيك C و فسفۆڕ و كاليسيۆم و سۆديۆم و مه‌گنيزيۆم و پۆتاسيۆم و كبريت و سيليكۆنى تێدايه.
باشتر وايه خه‌يار كووز نه‌كرێت و وه‌ك خۆى بخورێت.
توێكڵه‌كه‌شى بۆ لابردنى په‌ڵه‌ى ده‌موچاو و جوانكردنى پێست به‌كه‌ڵكه و چه‌ندين كرێم و پێداويستى جوانكارى و سابوونى لێ درووست كراوه.
هه‌روه‌ها خواردنى خه‌يار له شه‌ودا يارمه‌تيده‌ره بۆ ئه‌وه‌ى بارى خه‌وتن و ده‌ردانى رژێن و هۆرمۆنه‌كان رێكبخات و يارمه‌تيده‌رێكى باشيشه بۆ ده‌ردانى زووتر و زياترى خه‌وه رژێن.