سيحرى جوانى به‌ده‌ستبهێنه

K24- هەولێر
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت پێستت هه‌ميشه ته‌ڕ و گه‌شاوه و سه‌رنجڕاكێش بێت و هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نيشت هه‌ڵبكشێت جوانى و گه‌شانه‌وه‌ى پێستت له‌ده‌ست نه‌ده‌يت، ئه‌وا؛ په‌نا بۆ زه‌يتى زه‌يتوون و پرته‌قاڵ به‌ره.
توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستى له ئه‌مريكا ده‌ريخستووه، خواردنى پرته‌قاڵ و زه‌يتى زه‌يتون يارمه‌تيدارێكى باشه بۆ ئه‌وه‌ى پێست زيندووێتى و جوانى خۆى له ده‌ست نه‌دات و هه‌ميشه ره‌ونه‌قدار بێت.
بۆ پاراستنى پێست و هێشتنه‌وه‌ى گه‌نجێتييه‌كه‌ى، شاره‌زايان پێيان وايه، ته‌نيا به‌كارهێنانى خۆراكه‌كان به‌س نيين بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ ببێته خاوه‌نى پێستێكى جوان، به‌ڵكو پێويسته پێست له كارتێكه‌ره ده‌ره‌كييه‌كان و به‌ركه‌وتنى ده‌ره‌كى بپارێزرێت، به تايبه‌تى تيشكى خۆر و تيشكى سه‌رووى بنه‌وشه‌يى.
وێڕاى ئه‌وه‌ش زۆرخواردنه‌وه‌ى ئاو پشتيوانێكى به‌هێزى شێى پێسته. له‌و رێگه‌يه‌وه پێست وشك نابێته‌وه و هه‌ميشه به ته‌ڕى ده‌مێنێته‌وه و گه‌شێتى خۆى له‌ده‌ست نادات.