له ماوه‌ى یه‌ك ساڵدا 15 هه‌زار هاووڵاتی عێراقی گیانیان له‌ده‌ست داوه
K24 – ھەولێر
له دوای داگیركردنى شاری فه‌لوجه، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی(داعش)، 15 هه‌زار هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌و 30 هه‌زار كه‌سیش برینداربوونه.
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، تازه‌ترین راپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به بارودۆخی عێراق و كرده‌وه‌كانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه: "له دوای داگیركردنی شاری فه‌لوجه له ساڵی 2014، نزیكه‌ی 14 هه‌زار 947 هاووڵاتی و گیانیان له ده‌ست داوه و 29 هه‌زار و 189 هاووڵاتیش بریندار بووینه".
هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه به گیان له‌ده‌ستدانی هه‌زاران سه‌رباز و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و كوژرانی هه‌زاران چه‌كداری داعش كراوه.
له له‌لایه‌كی دیكه‌وه، "رێكخراوی كۆچ و كۆچبه‌رانی نێو ده‌وڵه‌تی" ئامارێكی سه‌باره‌ت به ئاواره‌كانی عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به بوونی زیاتر له سێ ملیۆن ئاواره كردووه.
رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو توانی ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق و سووریا، به‌و هۆییه‌وه ملیۆنان كه‌س ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ری شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق و وڵاتانی ئه‌وروپا بوون.