سوودەكانی چای سه‌وز

K24- هەولێر
پسپۆڕانی ته‌ندروستی به‌رده‌وام باس له سوودەكانی چای سه‌وز ده‌كه‌ن و داواش له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن خواردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره چایه پشتگوێ نه‌خه‌ن.
چه‌ند پسپۆڕێكی ئه‌مریكی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیان له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی چای سه‌وز ئه‌نجامداوه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه خواردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره چایه ده‌بێته هۆی پارێزگاری كردنی ددانه‌كان له كلۆربوون.
توێژه‌ره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه ده‌كه‌ن چای سه‌وز مادده‌ی فلۆریدی تێدایه كه ڕێگره له كۆبونه‌وه‌ی به‌كتریای زیان به‌خش له‌سه‌ر ددانه‌كان، هه‌روه‌ها چه‌ند مادده‌یه‌كی تر له پێكهاته‌كه‌یاندایه كه ڕێ له هه‌وكردن ده‌گرن.
توێژینه‌وه‌كه ئامۆژگاری هاوڵاتیانیش ده‌كات كه له كاتی خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وزدا باشتره شه‌كری تێنه‌كه‌ن, یاخود به بڕی كه‌م شه‌كری له‌گه‌ڵدا بێت، چونكه بوونی ئه‌و شه‌كره، له سوده‌كانی چای سه‌وز كه‌مده‌كاته‌وه.