كوڕى هاشمى ره‌فسنجانى راپێچى زيندان كرا
K24 – تاران
مه‌هدى هاشمى، كوڕى هاشمى ره‌فسنجانى، سه‌رۆك كۆمارى پێشووى ئێران، له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانه‌وه ده‌ستگيركرا و ره‌وانه‌ى زيندان كرا، بۆ ئه‌وه‌ى ماوه‌ى سزاكه‌ى كه 10 ساڵ زيندانيكردنه به‌سه‌ر به‌رێت.
مه‌هدى كوڕى هاشمى ره‌فسنجانى، له لايه‌ن دادگاوه تۆمه‌تى "ئه‌نجام دانى تاوانى ئابوورى و درووستكردنى مه‌ترسى له‌سه‌ر ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئێرانى" به‌سه‌ردا ساغ كراوه‌ته‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى "ئيسنا"ى تايبه‌ت به قوتابيانى ئێران بڵاويكردووه‌ته‌وه، له‌به‌رده‌م زيندانه‌كه‌يدا، له شارى "هه‌ران"، مه‌هدى هاشمى گوتوويه‌تى: "ئه‌و سزايه‌ى به‌سه‌رمدا سه‌پێنراوه، ياسايى نييه و هۆكارى سياسيى له پشته‌وه‌يه".
دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى تاران، دوو تۆمه‌تى له‌سه‌ر ناوبراو ساغ كردووه‌ته‌وه. ئه‌وانيش تۆمه‌ته‌كانى "فرتوفێڵ و سپيكردنه‌وه‌ى پاره و دزينى بوو".
ئه‌و دوو تاوانه، به گوێره‌ى ياساى كۆمارى ئيسلامى ئێران سزاكه‌يان 10 ساڵ زيندانيكردنه.
كوڕى سه‌رۆك كۆمارى پێشووى ئێران، به تاوانى درووستكردنى مه‌ترسى بۆ سه‌ر "ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى" ئێران تۆمه‌تبار كراوه و سزاى ئه‌و تۆمه‌ته‌ش له حاڵى ساغبوونه‌وه‌دا 5 ساڵ زيندانيكردنه.
هاشمى له ناوه‌ڕاستى ده‌يه‌ى يه‌كه‌مى 2000دا، به‌رپرسيارێتى له كه‌رتى نه‌وتيى ئێران‌دا هه‌بوو.
ئه‌و تۆمه‌تبار كراوه، به‌وه‌ى هه‌ريه‌ك له كۆمپانياكانى تۆتاڵ و ستاتويڵى نه‌رويژى به‌رتيليان پێداوه بۆ ئه‌وه‌ى به ئاسانى رێگه‌يان بۆ خۆشبكات و بگه‌نه يه‌ده‌گى سووته‌مه‌نى ئێران.
ره‌فسنجانى، له 1989 و دواى مردنى ئايه‌توڵڵا رووحوڵڵا موسه‌وى، رابه‌رى كۆمارى ئيسلامى ئێران، سه‌رۆكايه‌تى وڵاتى گرته ده‌ست و تا 1997 سه‌رۆك كۆمارى ئه‌و وڵاته بوو.
له ئێستادا ئايه‌توڵڵا هاشمى ره‌فسنجانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ده‌ستنيشانكردنى به‌رژه‌وه‌ندييه باڵاكانى كۆمارى ئيسلامى ئێران و ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى هه‌يه كێشه و ناكۆكى نێوان ئه‌نجومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى (په‌رله‌مان) و ئه‌نجومه‌نى پاراستنى ده‌ستوور يه‌كلا بكاته‌وه.