ئه‌مريكا ژماره‌يه‌ك فڕۆكه‌ى ئێف 16ى ره‌وانه‌ى توركيا كرد

K24 – ئه‌نقه‌ره
له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنى نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن، حكوومه‌تى ئه‌مريكا ژماره‌يه‌ك فڕۆكه‌ى جۆرى ئێف 16ى ره‌وانه‌ى بنكه‌ى ئاسمانى ئه‌نجه‌رليك كرد.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (9.8.2015)، نێرده‌ى ئه‌مريكا له په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى، رايگه‌ياند، ئه‌مريكا شه‌ش فڕۆكه‌ى جۆرى ئێف 16ى ره‌وانه‌ى بنكه‌ى ئاسمانى ئه‌نجه‌رليكى توركيا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى بكه‌ن له پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى توركيا و ئه‌مريكا دژ به چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى ناسراو به داعش.
پێش ئه‌وه‌ى توركيا و ئه‌مريكا له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش رێكبكه‌ون، ئه‌مريكا بنكه‌ى ئه‌نجه‌رليكى بۆ هه‌ڵفڕينى فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانى به‌كار ده‌هێنا.
سه‌رچاوه‌يه‌كى توركيايى ئه‌وه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، ئه‌و فڕۆكانه‌ى گه‌يشتوونه‌ته فڕۆكه‌خانه‌كه، به‌شى يه‌كه‌مى ئه‌و ژماره فڕۆكانه‌يه كه بڕياره ئه‌مريكا ره‌وانه‌ى توركيايان بكات، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ژماره‌ى گشتيى فڕۆكه‌كان هيچ زانيارييه‌كى زياترى رانه‌گه‌ياند.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئاژانسى هه‌واڵده‌رى دۆغانى توركيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، 300 سه‌ربازى سوپاى ئه‌مريكا له بنكه‌ى ئه‌نجه‌رليك دابه‌زييون بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى دژ به داعش بكه‌ن.
له سه‌ره‌تاى درووستبوونى داعشه‌وه، توركيا ره‌تيده‌كرده‌وه به‌شدارى له هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش بكات.
دواى ئه‌وه‌ى له ناوچه‌ى سروجى باكوورى كوردستان گردبوونه‌وه‌يه‌كى چالاكى كورد له لايه‌ن خۆكوژێكى سه‌ر به داعشه‌وه كرايه ئامانج و 32 هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا، توركيا ستراتيژى خۆى سه‌باره‌ت به داعش گۆڕى و بڕياريدا په‌يوه‌ستى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش ببێت.