ئه‌سته‌نبوڵ.. هێرش كرايه سه‌ر كونسوڵخانه‌ى ئه‌مريكا
K24 – ئه‌سته‌نبوڵ
كونسوڵخانه‌ى ئه‌مريكا له ئه‌سته‌نبوڵ رووبه‌ڕووى په‌لامارێكى تيرۆريستى بوويه‌وه و چوار پۆليسى توركيا كوژران، هاوكات له پارێزگاى شێرناخى باكوورى كوردستانيش هێرش كرايه سه‌ر كاروانێكى پۆليس.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (10.8.2015)، دوو ته‌قينه‌وه له ئه‌سته‌نبوڵى گه‌وره شارى توركيا رووياندا و كونسوڵخانه‌ى ئه‌مريكا و بنكه‌يه‌كى پۆليسيان له‌و شاره كرده ئامانج.
پۆليسى توركيا رايگه‌ياند، له ئاكامى ئه‌و ته‌قينه‌وانه‌دا 4 پۆليس كوژراوون.
له ناوچه‌ى "سوڵتان بايه‌لى"، له به‌شه ئاسياييه‌كه‌ى ئه‌سته‌نبوڵدا، بنكه‌يه‌كى پۆليس كرايه ئامانج و به ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو هێرشى كرايه سه‌ر و به‌و هۆيه‌وه 10 كه‌س كه 3يان پۆليس بوون، بريندار بوون.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو تا به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ، له به‌شه ئاسياييه‌كه‌ى ئه‌سته‌نبوڵ ته‌قه‌يان له بنكه‌يه‌كى پۆليس كردووه و هێزه ئه‌منييه‌كانيش وه‌ڵامييان داونه‌ته‌وه.
له گه‌ڕه‌كى "ئيستينيه"ى ئه‌سته‌نبوڵيش هێرشكرايه سه‌ر كونسوڵخانه‌ى ئه‌مريكا و شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێرشبه‌ران و پاسه‌وانه‌كانى كونسوڵخانه‌دا روويدا.
به شێوه‌يه‌كى فه‌رمى حكومه‌تى توركيا هيچ زانيارييه‌كى سه‌باره‌ت به ئه‌نجامده‌رانى ته‌قينه‌وه و هێرشه‌كان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
له پارێزگاى شێرناخى هه‌ڵكه‌وتوو له ناوچه سنوورييه‌كانى باكوورى كوردستان و خۆرئاواى كوردستان (توركيا-سووريا)، ژماره‌يه‌ك چه‌كدار بۆسه‌يان بۆ كاروانێكى هێزى پۆليس له سه‌ر رێگه‌ى ناوچه‌ى سيلۆپى دانابوو، له ئاكامى پێكدادانى نێوان چه‌كداره‌كان و پۆليس، چوار پۆليس كوژران.
حكومه‌تى توركيا بۆ رووداوه‌كه‌ى ناوچه‌ى سيلۆپى په‌نجه‌ى تۆمه‌تى ئاراسته‌ى چه‌كداره‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان كردووه.