له شه‌ڕى نێوان داعش و نه‌ياره‌كانييدا 50 چه‌كدار كوژران
K24 – حه‌له‌ب
پێكدادانى نێوان چه‌كدارانى سه‌ر به رێكخراوى "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى" (داعش) و گرووپ و رێكخراوه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى ديكه‌ى سووريا، بووه‌ته هۆى كوژرانى 50 چه‌كدار له هه‌ردوولا.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رايگه‌ياند، شه‌وى شه‌ممه چه‌كداره‌كانى داعش هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر گوندى "ئوم حوش"ى ده‌وروبه‌رى حه‌له‌بى باكوور و به‌و هۆيه‌وه 37 چه‌كدارى ئيسلامى و لايه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى ديكه كوژراوون".
له به‌ياننامه‌ى ئه‌و رێكخراوه‌دا، كه له رێگه‌ى ماڵپه‌ڕى فه‌رمى خۆيه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، چه‌كداره‌كانى داعش دواى شه‌ڕوپێكدادانێكى سه‌خت له‌گه‌ڵ لايه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانيان توانيوويانه ده‌ست بگرن به‌سه‌ر گونده‌كه‌دا.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه چه‌كدارانى داعش به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام په‌لامارى ريفى حه‌له‌ب ده‌ده‌ن و ده‌يانه‌وێت سه‌رجه‌م رێگه ستراتيژييه‌كان و گوند و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى حه‌له‌ب داگير بكه‌ن.
لايه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا، به‌يه‌كه‌وه هاوبه‌ندييه‌كى سه‌ربازييان پێكهێناوه به مه‌به‌ستى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێرشه‌كانى.