توركیا بۆردومانى پارێزگای هه‌كارى كرد

K24 – ھەولێر
فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا توانویانه 17 گورزى كوشنده له بنكه و باره‌گاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان(په‌كه‌كه) له پارێزگاى هه‌كارى بوه‌شێنن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (11-8-2015) ده‌سته‌ى ئه‌ركانى سوپاى توركى له به‌یانێكدا رایگه‌یاند: "فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌رده‌وامن له بۆردومانكردن و هێرشه ئاسمانییه‌كانیان بۆ له ناوبردنى تيرۆرستان، به‌جۆرێك دوێنێ شه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا، توانیویانه 17 گوزرى كوشنده له بنكه و باره‌گاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) له پارێزگاى هه‌كارى له باكوری رۆژهه‌ڵاتی توركیا بوه‌شێنن".
روونیشی كرده‌وه: "ئه‌وه‌ی زیاتر توركیا توڕه كردووه بۆ ئه‌نجاماندانی ئه‌و هێرشه ئاسمانییانه، ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكییه‌كی په‌كه‌كه بووه كه بووه‌ته هۆی كوژرانی چه‌ندین پۆلیس و سه‌ربازی توركی، به‌جۆرێك دوێنێ دووشه‌ممه 5 پۆلیس و سه‌ربازی توركی له ئه‌نجامی هێرشێكی له ناكاوی په‌كه‌كه‌دا كوژران و له‌لایه‌كی دیكه‌وه له هه‌مان رۆژدا سه‌ربازێكی دیكه‌ی توركی به گوله‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه كوژرا".
له 24 ته‌موزى رابردوودا، توركیا جه‌نگى دژی تیرۆرستان راگه‌یاند، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی كرده سه‌ر چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تى ئیسلامی (داعش) له سووریا، دواتر بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه) له كوردستانی عێراق بۆردومان كرد.
ئاژانسی هه‌واڵی "ئه‌نادۆڵ"ى حكوومه‌تی توركیا بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا 260 چه‌كداری په‌كه‌كه‌یان كوشتووه و ده‌یانی دیكه‌شی بریندار كردووه و له ناو ئه‌و بریندارانه‌شدا براكه‌ی سه‌لاحه‌دین دیمرتاش هاو سه‌رۆكی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)شی له‌گه‌ڵ دابووه.