ته‌قینه‌وه‌یه‌ك داعش ده‌هه‌ژێنێت

K24 – ھەولێر
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی ده‌یان چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له پارێزگاى موسڵ كوژران.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (11-8-2015) سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان پارێزگای موسڵ به ماڵپه‌ڕی "ئه‌لمعلومه"یان راگه‌یاند: " له یه‌كێك له چێشتخانه‌كانی شاری موسڵ، كه‌سێكی خۆكوژ، خۆی ته‌قانده‌وه به‌وهۆیه‌وه ده‌یان چه‌كداری سه‌ر به رێكخراوی داعش كوژران و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیشی كرده‌وه: "به‌هۆی توندی ته‌قینه‌وه‌كه نه‌زانراوه ژماره‌ی كوژراوان داعش چه‌نده".
ئاشكراشی كرد: "ماوه‌یه‌كه گروپێك په‌یدابوونه، كه‌وتوونه‌ته پلانگێڕی و كرده‌ی خۆكوژی له نێو گروپه چه‌كداره‌كانی داعش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یاخود به ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ ده‌یان كوژن".
له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو، چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی(داعش) هێرشیان كرده سه‌ر پارێزگای موسڵ، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، ئه‌و پارێزگه‌یه‌یان داگیركرد و چه‌ندین جۆر چالاكی كوشتن و بڕینی ده‌رهه‌ق به دانیشتوانی ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆیه‌وه زیاتر له 3 ملیۆن كه‌س ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بوون به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان.