توێژينه‌وه.. گه‌ردوون به‌ره‌و مردنى هه‌ميشه‌يى ده‌ڕوات

K24 – هه‌ولێر
سه‌د زانا له 30 زانكۆى ئوستراليا و ئه‌مه‌ريكا و ئه‌وروپا توێژينه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجامداوه، كه ماوه‌ى 8 ساڵى خاياندووه و تێيدا به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتوون، كه گه‌ردوون پێى ناوه‌ته قۆناغى مردنه‌وه.
توێژينه‌وه‌ى زاناكان ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه، ئه‌و وزه‌يه‌ى له 200 مليار گه‌له هه‌ساره‌ى گه‌ردوون پێش مليارێك ساڵ هه‌بوو ئێستا كه‌مبووه‌ته‌وه بۆ نيو ئه‌وه‌نده.
ئه‌و زانايانه پرۆسه‌ى پێوانه‌كردنه‌كه‌يان زۆر به وردى ئه‌نجامداوه و به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتوون، توانا و بڕستى گه‌له ئه‌ستێره‌كان له داكشاندايه.
سايمن درايڤه‌ر، يه‌كێكه له زانايانى سه‌نته‌رى نێوده‌وڵه‌تى توێژينه‌وه‌كانى بۆشايى ئاسمان له ئوستراليا، رايگه‌ياند، گه‌ردوون چووه‌ته قۆناغى داكشانه‌وه و قۆناغه‌كه‌ى هاوشێوه‌ى پيرييه‌كى به‌رده‌وامه.
گوتيشى: "گه‌ردوون له‌م قۆناغه‌دا هاوشێوه‌يه‌ى كه‌سێكه، كه ده‌يه‌وێت پشوو بدات و له ناو جێ‌دا راكشاوه بۆ ئه‌وه‌ى خۆى بۆ مردنى هه‌ميشه‌يى ئاماده بكات".
زاناكان به‌هێزترين ته‌لسكۆبيان به‌كارهێناوه و دووان له ته‌لسكۆبه‌كان له لايه‌ن ئاژانسى بۆشاييگه‌رى ئاسمانى ئه‌مه‌ريكا (ناسا)ه‌وه بۆيان دابين كراوون و تواناى ئه‌وه‌يان هه‌يه چاودێرى 21 شه‌پۆلى جياجيا بكه‌ن. بۆنموونه تيشكه‌كانى ژێر سوور و سه‌رووى بنه‌وشه‌يى.
سايمن درايڤه‌ر ده‌ڵێت: "هه‌موو جۆره ته‌لسكۆبێكى پێشكه‌وتووى زه‌مينى و ئاسمانييمان بۆ پێوانه‌كردنى وزه‌ى ده‌ردراوى 200 مليار گه‌له ئه‌ستێره‌ى گه‌ردوون به‌كارهێناوه".
ئه‌و وزه‌يه‌ى له گه‌له‌هه‌ساره‌كانه‌وه ده‌رده‌درێت له بنه‌ڕه‌تدا سه‌رچاوه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌قينه‌وه‌ى گه‌وره‌ى گه‌ردوون، كه پێش 14 مليار ساڵ بووه‌ته هۆى درووستبوونى گه‌ردوون.
ئه‌ندرۆ هوبكنز، توێژه‌رى سه‌نته‌رى بۆشاييگه‌رى ئاسمانى ئوستراليا رايگه‌ياند، زاناكان بۆيان ده‌ركه‌وتووه، پرۆسه‌ى له‌دايكبوونى ئه‌ستێره‌ى نوێ رووى له داكشان كردووه. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر داكشانى وزه و بڕستى گه‌له هه‌ساره‌كان.