ئه‌و پياوه له‌شى هه‌موو شتێك ده‌گرێت

K24 – ھەولێر
شتگه‌لێكى زۆرهه‌ن له‌م جيهانه‌دا، به راده‌يه‌ك سه‌رسورهێنه‌رن ياخود ده‌توانين بڵين زۆر سه‌رنج راكێشن، وا له مرۆڤ ده‌كات، به هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت خولياى بينيى بێت.
يه‌كێك له شته سه‌رنج راكێشه‌كانى جيهان، بوونى پياوێكى موگناتيسيه كه ته‌مه‌نى 56 ساڵه و خه‌ڵكى بۆسنه‌يه.
ئه‌و پياوه به‌هه‌ره‌يه‌كى موگناتيسى له له‌شيدا هه‌يه، به‌جۆرىك هه‌ر مادديه‌ك چ ئاسان چ پلاستيك بێت به‌له‌شيه‌وه ده‌نووسێت و ده‌يگرێ، هه‌روه‌كوو له‌م وێنانه‌ى خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ته‌نانه‌ت له‌توانايدا هه‌يه هه‌موو تاقمى چێشتخانه ماڵه‌وه‌يان به‌جه‌ستيه‌وه هه‌ڵگرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى يه‌ك دانه‌ش بكه‌وێت.



