داهاتى نامه‌كانى ئه‌نشتایین زیاتر له 400 ملیۆن دۆلاره

K24- هەولێر
زۆرێك له ئاره‌زوومه‌ندان، پاره‌یه‌كى زۆر ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئادگارێك یاخود نامه‌یه‌كى ئه‌لبێرت ئه‌نشتاینى زاناى ناودارى بوارى فیزیا له سه‌ده‌ى بیسته‌مدا به‌ده‌ست بهێنن.
ماڵپه‌ڕى "روسیا الیوم"، بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌م دواییانه پیاوێك بڕى 62.5 ملیۆن دۆلارى ته‌رخانكردووه بۆ كڕینى ته‌نیا یه‌ك نامه‌ى ئه‌نشتایین.
ئه‌و نامه‌یه، له ساڵى 1945 ئه‌نشتایین بۆ كچه‌كه‌ى نووسیویه‌تى و تێیدا باسى له په‌یوه‌ندى نێوان تیۆرى رێژه‌یى و ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆمبى ئه‌تۆمى له لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌سه‌ر ژاپۆندا كردووه.
ئه‌و نامه‌یه یه‌كێكه له‌و 27 نامه‌یه‌ى كه به قۆناغى جیاجیا له زیادكردنى ئاشكراى "Profiles In History" له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا نمایشكراوه و تا ئێستا بڕى 420 ملیۆن دۆلاریان كۆكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و نامانه، دوو نامه‌ى دیكه له خۆ ده‌گرن، كه ئه‌نیشتایین له 1940دا بۆ پیاوێك نووسیوینى و تێیدا باسى له باوه‌ڕى خۆى به بوونى خودا كردووه.
تیۆرى رێژه‌یى ئه‌نشتاین له رووى گشتێتى و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا هاتووه. ئه‌و تیۆره له ساڵى 1905 ئه‌نشتایین خستییه ڕوو.
ئەلبێرت ئاینشتاین (لەدایکبوون 14ی ئازاری1879 - کۆچی دوایی 18ی نیسانی 1955) زانایەکی ئەڵمانی بوو کە توانی پەرە بدات بە بیردۆزە ڕێژەییە تایبەتی و گشتییەکان کە یەکێکە لە دوو پایەکانی فیزیای مۆدێرن. ئەم زانایە زیاتر ناسراوە بەھۆی یاسای یەکسانی بارستە-وزە (E = mc2) کە ناسراوە بە "بەناوبانگترین ھاوکێشەی جیھان" ھەروەھا توانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا لە ساڵی 1921 بەدەستای بھێنێت بۆ پەرەپێدان و باسکردنی دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی و بە گشتی دادەنرێت بە کاریگەترین فیزیازانی سەدەی بیستەم. ئاینشتاین خەڵکی ئەڵمانیا بوو بەڵام لەبەر دۆخی تایبەتی ئەڵمانیا لەو سەردەمە کۆچی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد و تا کۆتایی ژیانی لەوێ مایەوە. ئەنیشتاین بە باوکی فیزیای نوێ دادەنرێت. بیردۆزی لە زۆر بوارەکانی بیرکاری و فیزیا و گەردوونناسی و ھەروەھا زۆر بیروبۆچوونی کۆکردۆتەوە لە ھەریەکە لە کات و شوێن و ڕووناکی و ھێزی کێشکردن.