عه‌بادی سه‌ردانى چین ده‌كات

K24 – ھەولێر
به‌مه‌به‌ستی توندوڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی چین ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (12-8-2015) "هوا تشون ینگ" گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، رایگه‌یاند: "حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو به‌سه‌ردانێك بگاته وڵاتی چین و تا رۆژی هه‌ینی بمێنێته‌وه".
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه: "سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ په‌كه‌ین، له‌سه‌ر داوای لی كه‌تشیانگ، سه‌رۆك وه‌زیرانی چین بووه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، "سه‌عد حه‌دیسی" گوته‌بێژی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند: "سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ وڵاتی چین له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌كی جیاجیا ده‌بێت باس له ره‌وشی بارودۆخی سیاسی و ئابووری ئێسته‌ی عێراق ده‌كه‌ن و به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا و هه‌روه‌ها تاوتوێی بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له بواری پیشه‌سازیدا ده‌كه‌ن، ته‌وه‌ره‌ێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیان سه‌باره‌ت به پرسی هاوكاریكردنی لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی عێراقه".