ئه‌ردۆغان: به‌رده‌وام ده‌بين له لێدانى په‌كه‌كه

K24 – هه‌ولێر
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى توركيا رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت له بۆردومان كرد و لێدانى هێزه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (12.8.2015)، ئه‌ردۆغان له به‌رده‌م نوێنه‌رانى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانييه‌كان وتارێكى پێشكه‌ش كرد و تێيدا گوتى: "ئێمه به‌رده‌وام ده‌بين له لێدانى چه‌كدارانى په‌كه‌كه".
ئه‌ردۆغان، له وتاره‌كه‌يدا كه له كۆشكه‌كه‌ى خۆى پێشكه‌شى كرد، گوتيشى: "ئه‌و پرۆسه سه‌ربازييانه‌مان به‌رده‌وام ده‌بن و به هه‌موو توانامانه‌وه له تێكۆشان بۆ كۆتايى هێنان به په‌كه‌كه به‌رده‌وام ده‌بين".
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ى ئاشتيى له توركيا، سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته گوتى: "له 2012ه‌وه پرۆسه‌كه تووشى قه‌يران بووه".
ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شى دووپات كرده‌وه، كه وڵاته‌كه‌ى شه‌ڕى چه‌كدارانى په‌كه‌كه ده‌كات تا ئه‌و كاته‌ى چه‌ك داده‌نێن و له ناو سنوورى توركيا ده‌چنه ده‌ره‌وه".
سه‌باره‌ت به پارتى گه‌لانى ديموكراتى، سه‌رۆكى توركيا به "توندى" ره‌خنه‌ى له‌و پارته كوردييه گرت و رايگه‌ياند، پێويسته ئه‌و پارته ده‌مامك له رووى خۆى لابدات و به روونى هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به په‌كه‌كه ده‌رببڕێت، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته بووكه‌ڵه‌يه‌ك به ده‌ست په‌كه‌كه‌وه و يارى پێ ده‌كرێت.