چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر چه‌ند دڵۆپێك زه‌یتی زه‌یتون بخه‌یته گوێت؟
K24 – ھەولێر
هه‌وكردنی گوێ، یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشییه باوانه‌ی كه زۆرێك له منداڵان تووشی ده‌بن، ئه‌ویش له ئه‌نجامی بوونی به‌كتریاو ڤایرۆس له گوێدا.
له دیارترین هۆكاره‌كانی هه‌وكردنی گوێ، كۆبوونه‌وه‌ی زه‌رداوه له گوێدا، زۆرجار به‌هۆی خراپی خواردن یاخود پیسبوونی ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر تووشی مرۆڤ ده‌بێت.
ئاشكرايه چه‌ندین جۆر چاره‌سه‌ر هه‌یه له ده‌رمانخانه‌كان، به‌ڵام خۆشتان ده‌توانن به چه‌ند هه‌نگاوێك له ماڵه‌كانتان چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته بكه‌ن، ئه‌ویش له رێگه‌ی به‌كارهێنانی "سركه‌ی سپی، سپیرتۆ و زه‌یتی زه‌یتون"، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌م هه‌نگاونه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بكه:-
1-چه‌ند دڵۆپێك زه‌یتی زه‌یتون بهێنه، تێكه‌ڵ به چه‌ند دڵۆپێك سركه‌ی سپی و سپیرتۆ بخه‌ره ناو گوێیه‌كانته‌وه، لێگه‌ڕێ بۆ ماوه‌ی یه‌ك خوله‌ك تاوه‌كوو وشك ده‌بێته‌وه.
2-پاشان ورده ورده ده‌ست بكه به وشكردنه‌وه‌ی شله‌ی ده‌ره‌وه‌ی گوێ.
3-به‌لایه‌نی كه‌م ئه‌و كرداره رۆژانه دووجار دووباره‌ی بكه‌ره‌وه، رزگارت ده‌بێت له زه‌رداوی گوێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ گرنگیت پێ نه‌دا و پشتگوێت خست، ده‌بێته هۆكاری تووش بوون به چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه‌ی گوێ.