له گرتنه‌وه‌ی ئه‌نباردا ئه‌مه‌ریكا به‌شدار ده‌بێت

K24 – ھەولێر
به‌رپرسی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق، رایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تی گرتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (13-8-2015) "جیم مایكڵز"، به‌رپرسی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق رایگه‌یاند: "هه‌ڵمه‌تی گرتنه‌وه‌ی شاره‌كانی روممادی و ئه‌نبار، ئه‌مجاره‌یان له ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌ركرده ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا زیاتر له 10 هه‌زار سه‌ربازی عێراقی به‌شداری ده‌كات و ته‌نیا 3000 هه‌زاریان له‌سه‌ر ده‌ستی راوێژكارانی ئه‌مه‌ریكا مه‌شقیان پێكراوه".
ئاشكراشی كرد: "هه‌وڵده‌ده‌ین ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته زۆر زیاتر بێت له ژماره‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی ئیسلامی له‌و شارانه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كۆنترۆڵیان بكه‌ین و شاره‌كان له ژێر چنگیان ده‌ربهێنین".
له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو، چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی(داعش) هێرشیان كرده سه‌ر پارێزگای موسڵ، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، ئه‌و پارێزگه‌یه‌یان داگیركرد و چه‌ندین جۆر چالاكی كوشتن و بڕینی ده‌رهه‌ق به دانیشتوانی ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆیه‌وه زیاتر له 3 ملیۆن كه‌س ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بوون به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ماوه‌یه‌كه هه‌ڵمه‌تی گرتنه‌وه‌ی پارێزگای ئه‌نبار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌هاوكارانی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی پێكردووه، ئامانجیان ئازادكردنی ئه‌و شار‌و شارۆچكانه‌یه كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش).