ژنان دژى "سووكايه‌تى به كه‌سايه‌تى ژن" ده‌نگيان هه‌ڵبڕى
K24 – هه‌ولێر
له سه‌روبه‌ندى چڕبوونه‌وه‌ى ململانێ سياسييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، ليژنه‌ى ژنان له په‌رله‌مانى كوردستان هۆشدارى ده‌دات سه‌باره‌ت به سووكايه‌تى كردن به ژنان و ناوزڕاندنيان له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان.
ليژنه‌ى داكۆكيكردن له مافه‌كانى ئافره‌ت له په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه و تێيدا رايگه‌ياندووه، "جارێكی‌تر په‌نابردن بۆ ناو زڕاندن و په‌لاماردانى ژیانى شه‌خسى، به تایبه‌ت بۆ ئه‌و ژنانه‌ى كه له كایه‌ى سیاسی و داموده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت به‌شدار و چالاكن له ململانێ سیاسیه‌كاندا سه‌رى هه‌ڵدایه‌وه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئه‌م نه‌ریته خێڵه‌كی و دواكه‌وتووه گوزارشت له ناشارستانیبوونى ئه‌و هێزانه ده‌كات كه په‌ناى بۆ ده‌به‌ن و به دڵنیاییه‌وه نه‌خه‌ڵكى كوردستان بڕوایان پێده‌كه‌ن و نه سه‌ركه‌وتووش ده‌بن".
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، داواكراوه لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان ئه‌ركى خۆيان بۆ رێگرتن له‌و "سووكايه‌تييانه" ئه‌نجام بده‌ن و تێيدا هاتووه: "ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێم به‌رپرسن له پاراستنى ئه‌منیه‌ت و كه‌رامه‌تى هاووڵاتییان و راپێچكردنی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ى ئه‌و كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ دادگاكان".
ژنان له رێگه‌ى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووكيشه‌وه هه‌ڵمه‌تێكيان بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ى ئه‌و ديارده‌يه ده‌ستپێكردووه و ژماره‌يه‌ك له چالاكانى ژن پانكارت وپۆسته‌رى تايبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و ديارده‌يان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى ليژنه‌ى ژناندا دڵنيايى دراوه‌ته ژنان، كه "رێگه ناده‌ین سوكایه‌تى و ناوزڕاندن و هێرشى ناڕه‌وا به‌رامبه‌ر ئافره‌تان بكرێت و به جدى كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كه‌ین".
ليژنه‌ى ژنان له په‌رله‌مانى كوردستان باسى له‌وه‌ش كردووه، ئه‌وان بۆ قۆناغى داهاتوو، كه به "زووترين كات" ناوبراوه، هه‌وڵده‌ده‌ن یاسای ژماره (6)ى ساڵى 2008 (یاسای قه‌ده‌غه‌كردنى خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندیكردن) هه‌موار بكرێته‌وه و یاساییه‌كى تازه دابنرێت.