ئيمپراتۆرى ژاپۆن بۆ يه‌كه‌مجاره په‌شيمانى ده‌رببڕێت

K24 – هه‌ولێر
ئيمپراتۆرى ژاپۆن (81 ساڵ)، "په‌شيمانى قووڵى" خۆى سه‌باره‌ت به شه‌ڕى دووه‌مى جيهانى ده‌ربڕى و رايگه‌ياند، رابردووم به كۆڵێ په‌شيمانييه‌وه له باره‌ى شه‌ڕ له ياده و هيواخوازم جارێكى ديكه نه‌هامه‌تييه‌كانى شه‌ڕ دووباره نه‌بنه‌وه".
له يادى حه‌فتا ساڵه‌ى كۆتايهاتنى شه‌ڕى دووه‌مى جيهاندا، "ئه‌كى هيتۆ"، ئيمپراتۆرى ژاپۆن، په‌شيمانى خۆى سه‌باره‌ت به روودانى شه‌ڕى دووه‌مى جيهانى ده‌ربڕى.
ئيمپراتۆرى ژاپۆن، له 1945، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا به چه‌كى ئه‌تۆمى بۆردومانى ناكازاكى و هێرۆشيماى كرد، ناچار بوو خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانى خۆى رابگه‌يه‌نێت.
ئه‌مه‌ريكا له كۆتاييه‌كانى شه‌ڕى دووه‌مى جيهانييدا كه له 1939 هه‌ڵگيرسابوو، بۆمبى ئه‌تۆمى دژى هاووڵاتيانى ژاپۆنى به‌كارهێنا و هه‌ردوو شارى هێرۆشيما و ناكازاكى بۆردومان كرد و به‌و هۆيه‌وه به سه‌دان هه‌زار هاووڵاتى ژاپۆنى گيانيان له‌ده‌ستدا و بوونه قوربانى.
ميدياى ژاپۆنى ئه‌وه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه يه‌كه‌مجاره ئيمپراتۆرى ژاپۆن، ده‌سته‌واژه‌ى "په‌شيمانى" ده‌رده‌بڕێت.
هه‌ر له‌و بۆنه‌يه‌دا، شينزۆ ئابى، سه‌رۆك وه‌زيرانى ژاپۆن، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى له رابردوودا، داواى لێبوردنى كردووه و چيديكه پێويست ناكات نه‌وه‌كانى داهاتوومان مه‌حكوم بن به پێشكه‌شكردنى داواى لێبوردن سه‌باره‌ت به رابردووى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌يانه‌وه.