نێچیرڤان بارزانى پشتیوانی لە پەیامەكەی كۆسرەت ره‌سوڵ ده‌كات

K24 – ھەولێر
كۆسره‌ت ره‌سوڵ له په‌يامێكدا بڵاويكرده‌وه، داوا له‌سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان ده‌كات چیتر كات به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن و ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی ماوه خۆيان له ده‌وری مێزی گفتوگۆ ببیننه‌وه له‌پێناوی گه‌یشتن به‌سازانێكی نیشتمانی، له‌مباره‌يه‌شه‌وه نێچيرڤان بارزانى پشتيوانى خۆى بۆ ئه‌م په‌يامه راگه‌ياند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (15-8-2015) "نێچیرڤان بارزانی" جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیامێكدا، رايگه‌ياند: "ئێمه پشتیوانی له‌و په‌یامه‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵ، جێگرى يه‌كه‌مى سكرتێرى گشتى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان، ده‌كه‌ین له‌پێناو سازاندا و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌وڵێكی زۆری دا له‌پێناو یه‌كڕیزیی نیشتمانی و دروستكردنی سازان، ئێستاش پێداگیری له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كڕیزیی نیشتمانی ده‌كه‌ینه‌وه".
ئاماژەی به‌وه‌شدا ئەوان پێیان وایە هاوپه‌یمانیه‌تی چه‌ند ساڵه‌ی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌ركێكی زیاتر ده‌خاته سه‌ر شانی هه‌ردوولا، بۆ دروستكردنه‌وه‌ی سازان و یه‌كڕیزییه‌كی تازه‌ی سیاسیی نیشتمانی له كوردستاندا.
گوتيشى: له‌و بڕوایه‌داین پڕۆژه‌ی به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، ده‌توانرێت وه‌ك بنچینه‌یه‌كی گفتوگۆكردن ته‌ماشا بكرێت، بۆ گه‌یشتن به‌و سازان و یه‌كڕیزییه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان و دۆستانمان داوای ده‌كه‌ن.