به‌حرێن.. پێنج گومان‌لێكراو به‌تۆمه‌تى ته‌قينه‌وه‌يه‌ك ده‌ستگيركران

K24 – ھەولێر
حكوومه‌تى به‌حرێن پێنج گومانلێكراوى سه‌ر به سوپاى قودسى ئێران و حزبوڵڵاى لوبنانى به تۆمه‌تى ته‌قينه‌وه‌يه‌ك ده‌ستگيركرد.
رۆژى پێنجشه‌ممه(13-8-2015) تارق ئه‌لحه‌سه‌ن، فه‌رمانده‌ى پۆليسى به‌حرێن رايگه‌ياند: "له ماوه‌ى رابردوودا توانيومانه پێنج گومانلێكراوى سه‌ر به سوپاى قودسى ئێران و حزبوڵڵاى لوبنانى، ده‌ستگير بكه‌ين له هه‌وڵه‌كانيشمان به‌رده‌وام ده‌بين بۆده‌ستگيركردنى گومانلێكراوانى ديكه‌ش".
گوتيشى: "ئه‌و كه‌سانه ده‌ستبه‌سه‌ركراون جگه له‌ته‌قينه‌وه‌كه‌ى ئه‌و ماوه‌يه ده‌ستيان له‌كارى تيرۆريستى ساڵانى رابردووش له به‌حرێن هه‌بووه".
رۆژی سێشەممەى رابردوو، تەقینەوەیەك لە گوندی "سترە" كه دەكەوێتە باشووری "مەنامە"ی پایتەختی بەحرەین روویدا.
تەقینەوەكە لە بەرامبەر قوتابخانەیەكی كچان بوو و بەھۆیەوە 2 پۆلیس كوژران و 6 كەسی دیكەش بریندار بوون.