ئه‌سپى ره‌سه‌نى كوردى يه‌كه‌م بووه

K24 – ھەولێر
له ڤيستڤاڵێكى كێبڕكێى ئه‌سپدا كه له شارى بيجارى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانى ئێران به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌سپى ره‌سه‌نى كوردى توانى به‌سه‌ر ئه‌سپه‌كانى ديكه‌دا سه‌ربكه‌وێت.
دوێنى هه‌ينى (14-8-2015) به به‌شدارى 100 ئه‌سپ دووەمین فستیڤاڵی كێبركێى ئەسپی ئێران لە شاری بیجاری رۆژھەڵاتی كوردستان بەڕێوەچوو، تيايدا ئەسپی رەسەنی كوردی يه‌كه‌م بوو.
لە كێبەركێی ئەو ئەسپانەی تەمەنیان له سەرووى حەوت ساڵیدایە، ئه‌سپى رەسەنی كوردی لە پێشەوەی ریزبەندییەكەدابوو، لەو تەمەنەشدا ئه‌سپى بووك كە لەراستیدا وەكوو بووك رازێندرابۆوە، بە 166 خاڵ یەكەم ھاتەوە.
لەگەڵ ئەوەی ئه‌سپى كوردی یەكەم بوو، بەڵام نارەزاییش كەم نەبوون، كوردەكان گلەییان لە ناوبژیوان ھەبوو، و جارێكى ديكه لە بێ ناسنامەی ئه‌سپەكانیان و تۆمارنەكرانی رەسەنایەتی ئه‌سپەكانیان بە گلەیی بوون. "خەلیل نامی"، سەرۆكی یەكێتی ئه‌سپسواری بیجار، بە ھەواڵنەری "ئیرنا"ی وتووە، تاوه‌كوو ئێسته ئه‌سپى رەسەنی كوردی ناسنامەی نيیە و تەنیا ئه‌سپى "عەرەب، توركمان و بوران" هه‌ن، بۆيه كورد ئه‌سپەكەشی ناتوانێ وەكوو كورد بەشداری كێبەركێ جیھانییەكان بكات.