به‌غدا... هاووڵاتيان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان

K24 – ھەولێر
به‌مه‌به‌ستى پشتگيريكردن له پرۆژه چاكسازييه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، هه‌زاران هاووڵاتى رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانى شارى به‌غدا.
دوێنى هه‌ينى (14-8-2015) به هه‌زاران هاوڵاتى به گۆرانى و ميوزك و دروشمى دژ به به‌رپرسانى گه‌ندڵ رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانى شارى به‌غدا و پشتگيرى خۆيان به پرۆژه چاكسازييه‌كه‌ى "حه‌یده‌ر عه‌بادی"، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق،دوو پاتكرده‌وه.
خۆپێشاندەران جه‌ختيان كرده‌وه كه زۆربەی كێشەكان بە بیانووی شەڕی دژی چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) پشتگوێ خراون و بەرپرسانی وڵات چاویان كوێر كردووە لە بەرامبەر ئەو كێشانەی كە بە دەیان ساڵە بەرۆكی عێراقیان گرتووە .
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، حه‌یده‌ر عه‌بادی، به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان و رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بنبڕكردنی له ده‌زگا حكومییه‌كانی عێراق، چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد له‌وانه "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆستی جێگری هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق و قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی به‌رپرسانی باڵای عێراق بۆ ده‌ره‌وه، داخستنی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی سه‌ر به‌حكوومه‌ت، هه‌ڵدانه‌وه‌ی دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی و راپێچكردنی تۆمه‌تباران بۆ دادگه..هتد".