ئاگه‌داری خواردنه سووره‌كراوه‌كان به

K24- هەولێر
ده‌سته‌ی ئه‌ڵمانی بۆ چاودێری كوالیتی خۆراك، هۆشداری دا له سه‌ر ئه‌و خواردنانه‌ی كه له تاوه سوور ده‌كرێنه‌وه، واته زۆر نزیكن له بنی تاوه‌كه، چونكه كانزای تێدایه له‌گه‌ڵ خواردنه‌كه تێكه‌ڵ ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه.
به‌پێی ئه‌و ده‌سته‌یه، خواردنه‌كه گۆشتی سوور، یان په‌له‌وه‌ر، یاخود سه‌وزه‌وات بێت، هه‌ر ئه‌و ئه‌گه‌ری تووشبوونه ده‌یگرێته‌وه. باس له‌وه‌ش ده‌كات كه جۆری ئاگره‌كه، كاره‌بایی بێت، یان غاز، یاخوود ڕه‌ژوو، هه‌ر هه‌مان گرفتی هه‌یه.
ئه‌و ڕۆن و زه‌یته‌ی له ناو تاوه‌كه گه‌رم ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی خواردنه‌كه‌ی لێ سوور بكرێته‌وه، مادده‌ی شێرپه‌نجاوی لێ دروست ده‌بێ و له ڕێگه‌ی به هه‌ڵماندنه‌وه، پێكه‌وه تووشی خواردنه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
بۆ خۆ پاراستن له‌و ئه‌گه‌ره خراپه، خواردن له ناو تاوه‌ی قووڵ یاخوود مه‌نجه‌ڵ سوور بكرێته‌وه باشتره، بۆ ئه‌وه‌ی خواردنه‌كه نه‌كه‌وێته سه‌ر ته‌ختی تاوه‌كه‌وه و له بۆشاییدا بمێنێته‌وه، لانی كه‌م ده‌بێت قوڵایی ئه‌و تاوه‌یه 15 سانتیم بێت.