ئه‌مڕۆ له پرێمه‌رلیگ لوتكه‌یه
K24- هه‌ولێر
له لووتكه‌ی گه‌ڕی دووه‌می پرێمه‌رلیگدا، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له یاریگای ئیتیحاد میوانداریی یانه‌ی چێڵسی ده‌كات.
کاتژمێر شه‌شی ئێواره سیتیزنس و بلووز رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، له گه‌ڕی یه‌كه‌م پێلیگرینی و یاریزانه‌كانی بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام مۆرینهۆ و یاریزانه‌كانی له‌ناو یاریگه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ سوانزی سیتی یه‌كسان بوون.
به‌ر له‌م یارییه، ئارسێناڵ ده‌یه‌وێت له‌م وه‌رزه تامی یه‌كه‌مین بردنه‌وه بكات و تۆڵه‌ی دۆڕانه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر وێستهام یونایتد بكاته‌وه، له یاریگای سێلهه‌رست پارك ده‌بێته میوانی یانه‌ی كریستال پالاس.
له‌م هه‌فته‌یه سبه‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوول یاریی خۆی له‌م گه‌ڕه ئه‌نجام ده‌دات و كاتژمێر 10:00 رووبه‌ڕووی یانه‌ی بۆرنمۆس ده‌بێته‌وه.