ناوى تۆمه‌تبارانى كه‌وتنى موسڵ گه‌يه‌ندرايه نوێنه‌ران

K24 – به‌غدا
ليژنه‌ى لێكۆڵينه‌وه له كه‌وتنى موسڵ، له راپۆرتێكدا ناوى تۆمه‌تبارانى دۆسيه‌ى كه‌وتنى موسڵى ئاشكرا كرد.
ئه‌مڕۆ له هۆڵى راگه‌ياندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ليژنه‌ى لێكۆڵينه‌وه له كه‌وتنى موسڵ، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا راپۆرتى خۆى سه‌باره‌ت به دۆسيه‌ى موسڵ ئاشكرا كرد.
ليژنه‌كه رايگه‌ياند، ئه‌وان كاره‌كانى خۆيان ته‌واو كردووه و راپۆرته‌كه‌يان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه بۆ به‌رده‌ست سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.
به گوێره‌ى لێدوانى به‌رپرس و ئه‌ندامانى ليژنه‌كه له‌و راپۆرته‌دا ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ى له كه‌وتنى موسڵ تێوه‌گلاون ئاشكرا كراوه.
عه‌باس ئه‌لخوزاعى، ئه‌ندامى ليژنه‌كه، رايگه‌ياند، له راپۆرته‌كه‌دا ناوى 35 تۆمه‌تبار هاتووه، كه تێوه‌گلاون له كه‌وتنى موسڵ.
گوتيشى: "ئه‌و كه‌سانه به‌رپرسيارێتى سه‌ربازى و ئه‌منى و حكومه‌تييان له موسڵدا هه‌بووه".
له 10ى حوزه‌يرانى ساڵى رابردوودا چه‌كدارانى داعش له سوورياوه په‌ڕينه‌وه بۆ ناو خاكى عێراق و توانيان به بێ ئه‌وه‌ى سوپا رووبه‌ڕوويان بوه‌ستێته‌وه ده‌ست به‌سه‌ر موسڵدا بگرن.