بانکی ناوەندی دەست بە پێدانی قەرزی دەکات

K24 – به‌غدا
به‌مه‌به‌ستى بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی ئابووری له عێراق، بڕیاره له چه‌ند رۆژى داهاتوودا، بانكی ناوه‌ندى ده‌ست به پێدانی قه‌رزی پرۆژه‌كان بكات.
دوێنی شه‌ممه (15-8-2015) "عەلی عەلاق"، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، لە گوتارێکدا لە کۆنگرەی ئابووری ساڵانەی ئەنجوومەنی عێراق كه بۆ ژنانی خاوەن کار به‌سترابوو، تێیدا رایگەیاند: بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری عێراق، پێویستمان به رابوونێكی ئابووری هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان پشت به‌خۆی ببسه‌تێ و سه‌رچاوه‌ی داهاتى ئابووری به‌ره‌و پێشتر بچێت.".
له درێژه‌ی گوتاره‌كه‌یدا، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "بانکی ناوەندی لە چەند رۆژی داهاتوو دەست بە پێدانی قەرزی پرۆژە بچووک و مامناوەند دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی گەشەی ئابووری لە عێراق".
بانکی ناوەندی عێراق لە 8/8/2015 رایگەیاند کاغەزی دارایی بە بەهای 5 ملیار دۆلار دەرکردووە بۆ فرۆشتنیان بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی بودجە و ئابووری عێراق.