نيويۆرك تايمز: داعش ئه‌مه‌ريكاى ئيحراج كردووه

K24 –هه‌ولێر
رۆژنامه‌ى نيويۆرك تايمزى ئه‌مه‌ريكايى بڵاويكرده‌وه، به‌كارهێنانى كيميايى له لايه‌ن داعشه‌وه دژى كورد، كۆشكى سپى "ئيحراج" كردووه.
رۆژنامه‌كه نووسيويه‌تى: "ئيداره‌ى باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دواى ئه‌وه‌ى پشتڕاستى كردووه‌ته‌وه، كه داعش چه‌كى كيميايى دژى پێشمه‌رگه به‌كارهێناوه، له‌و بڕوايه‌دايه، ئه‌و ره‌فتاره ده‌بێته هۆى زۆربوونى كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه و ره‌نگه ببێته هۆى زۆربوونى فشاره‌كان له‌سه‌ر ئيداره‌ى ئۆباما".
له رۆژئاواى كوردستاندا، چه‌كدارانى داعش دژى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه و يه‌په‌ژه)، پێش دوو هه‌فته گازى خه‌رده‌ليان به‌كارهێنا و به‌و هۆيه‌وه ژماره‌يه‌ك له گه‌ريلاكانى ئه‌و هێزه كوردييه گيانيان له‌ده‌ستدا و بريندار بوون.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا رۆژى هه‌ينى رابردوو، له ميحوه‌رى مه‌خموور، ژماره‌يه‌ك پێشمه‌رگه به هۆى به‌ركه‌وتنى كيمياييه‌وه بريندار بوون و بۆ چاره‌سه‌ر گواسترانه‌وه نه‌خۆشخانه.
تيمه‌كانى لێكۆڵينه‌وه ئه‌وه‌يان ئاشكرا كردووه، داعش له رێگه‌ى بۆردومانكردنى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌وه، گازى خه‌رده‌لى به‌كارهێناوه و به‌و هۆيه‌وه زيانى گيانى به‌ر پێشمه‌رگه كه‌وتووه.
به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌كه، پێشتر ئۆباما ئه‌وه‌ى وتبوو، ئه‌گه‌ر گازى كيميايى به‌كاربهێنرێت، ئه‌وا؛ ئه‌مه‌ريكا ده‌سته‌وه‌ستان نابێت و ده‌ست به جوڵه‌ى خێرا بۆ له‌ناوبردنى هه‌ر مه‌ترسييه‌كى له‌و شێوه‌يه ده‌كات.