ئەپڵ بە دەچێتە کرۆکی ئەندرۆیدەوە

ئەپڵ لە نوێترین خزمەتگوزاریی ئەپلیكەیشن پێشكەش دەكات و بەكارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن بەئاسانترین

K24- هەولێر
كۆمپانیای زەبەلاحی ئەپڵ لە نوێترین خزمەتگوزاریی ئەپلیكەیشن پێشكەش دەكات و بەكارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن بەئاسانترین شێوە سەرجەم داتاكانیان بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێس واتە ئایفۆن بگوێزنەوە.
بەرنامەكە كە ناوی Move to iOSە، بەهەنگاوێكی بوێرانەی ئەپڵ دادەنرێت لەجەنگی نێوان هەردوو سیستمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆیدی سەربە گوگڵ و مەبەستی ئەپڵ لەمەدا ئەوەیە كە پارێزگاریی لەپێشەنگی خۆی بكات لەبازاڕەكانی مۆبایلی زیرەكدا.
ماڵپەڕی Apple's iOS بڵاویكردەوە، لەئێستادا بەكارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن پشت بە بەرنامەی موڤ تو ئای ئۆ ئێس ببەستن و لەڕێگەبەوە لیستی ناوو نامەو وێنەو ڤیدیۆو ئەكاونتی ئیمەیڵ و رۆژنامەو تەنانەت باگراوندیش لە ئەندرۆیدەوە بۆ ئایفۆن بگوێزنەوە.