بە شەربەتی میوە كێشت دابەزێنە

ئەو كەسانەی كێشیان زۆرە و ئارەزوو دەكەن كێشیان داببەزێنن، ئەوە باشتر وایە ئەم چەند میوەیە بكەن بە شەربەت

K24- هەولێر

ئەو كەسانەی كێشیان زۆرە و ئارەزوو دەكەن كێشیان داببەزێنن، ئەوە باشتر وایە ئەم چەند میوەیە بكەن بە شەربەت و بیخۆنەوە، بەم شێوەیە هەستكردنتان بە تینوێتی و برسێتی كەم دەبێتەوە و لەهەمان كاتدا چەوری زیادەی جەستە دەتوێنێتەوە .
پێویستیەكان:
1-یەك پرتەقاڵ.
2-یەك مۆز .
3-چەند پارچەیەك سەهۆڵ.
هەموو ئەم پێكهاتانە تێكەڵاو بكە و بەشێوەی شەربەت بیخۆرەوە.
هۆكاری دیاریكردنی مۆز دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی مۆز نیشاستەی ئاڵۆز لەپێكهاتەیدا هەیە و درەنگتر لە گەدەدا شیدەبێتەوە و لەبەر ئەوە كاتێك ئەم میوەیە دەخۆن هەستكردنتان بە برسێتی كەمدەبێتەوە و بڕی پێویست ووزە بەجەستە دەبەخشێت و ئارامی دەرونی دەبەخشێت بە مرۆڤ و ڕێگری دەكات لە توشبوون بە قەبزی.