زۆر خواردنەوەی ئاو لە تووشبوون بە بەردی گورچیلە دەتپارێزێتز

بوونی بەرد لە گورچیلەدا بە یەكێك لە كێشە تەندروستیيە بڵاوەكان ادەنرێت، پزیشكەكانی نەخۆشخانەی فیلادلفیای

K24- هەولێر
بوونی بەرد لە گورچیلەدا بە یەكێك لە كێشە تەندروستیيە بڵاوەكان ادەنرێت، پزیشكەكانی نەخۆشخانەی فیلادلفیای منداڵان لە ئەمریكا ئەوەیان ئاشكراكرد ساڵانە ژمارەیەكی زۆر لە منداڵان تووشی ئەم كێشە تەندروستيیە دەبن.
لەم بڵاوكراوە پزیشكیەدا پزیشكەكان ئەوەیان ئاشكرا كرد كە نەخواردنەوەی بڕی پێویست ئاو و زۆر خواردنی خوێ دوو هۆكاری سەرەكین بۆ دروستبونی بەردی گورچیلە. بۆ ئەوەش باشتر وایە بڕی پێویست ئاو بخۆنەوە و خوێ كەمبكەنەوە لە ئامادەكردنی خواردنەكانی ڕۆژانەدا . بوونی ئازاری نادیار لە سك و پشتدا و هەبونی خوێن بە میزەوە بە دوو نیشانەی هەبوونی بەردی گورچیلە دادەنرێت .