ئێران به ئه‌نجامدانى كرده‌يه‌كى "تيرۆرستى" له جۆلان تۆمه‌تباركرا

K24 – ھەولێر
به‌رپرسيانى ئيسرائيل وڵاتى ئێرانيان تۆمه‌تباركرد به‌كرده‌يه‌كى تيرۆرستى له به‌رزاييه‌كانى جۆلانى سووريا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (17-8-2015) فه‌رمانده‌يه‌كى ئيسرائيل وڵاتى ئێرانى به ئه‌نجامدانى كرده‌يه‌كى تيرۆرستى تۆمه‌تباركرد و گوتى: "چوار چه‌كدارى سه‌ر به پاسدارانى ئێران، ويستويانه له به‌رزاييه‌كانى جۆلان بخزنه ئه‌و ناوچانه‌ى كه له ژێر كۆنتڕۆڵى ئيسرائيلدايه و ئامانجيان دانانه‌وه‌ى بۆمب بووه بۆ زيانگه‌ياندن به سوپاى ئيسرائيل، به‌ڵام له رێگه‌ى كۆنترؤڵى ئاسمانييه‌وه ناسيومانه‌ته‌وه‌و بۆردومانمان كردوون".
گوتيشى: "چه‌ندان كه‌ل و په‌لى سه‌ربازى و ته‌قه‌مه‌نى چه‌كدارانى حزبوڵڵاى لوبنانى له‌و شوێنه دۆزراونه‌ته‌وه".
راشيگه‌ياند: "له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا هه‌موو ئه‌و ده‌ستدرێژيانه‌ى كه كراونه‌ته سه‌ر سوپاى ئيسرائيل له ناوچه‌كانى باكوورى سووريا، له‌لايه‌ن ئێرانه‌وه رێكخراوه".
له‌به‌رانبه‌ريشدا، ئێران ئه‌م هه‌واڵه‌ى پشتڕاست كرده‌وه و رايگه‌ياند، ئه‌و چه‌كدارانه به ئامانجى يارمه‌تى سووريا له دژى تيرۆرستان هاتوونه‌ته ئه‌و ناوچه‌يه.
له ساڵى 1967 له جه‌نگى نێوان وڵاتانى عه‌ره‌بى "ميسر و سووريا" له‌گه‌ڵ ئيسرائيل، به‌شێكى زۆرى به‌رزاييه‌كانى جۆلان كه‌وته ژێر هه‌ژموونى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئيسرائيل.
به‌رزاييه‌كانى جۆلان شوێنێكى شاخاوييه له باشوورى وڵاتى سووريا و باكوورى ئيسرائيل و نزيكه‌ى 50 كيلۆمه‌تر له رۆژئاواى ديمه‌شقى پايته‌ختى سوورياوه دووره.