هه‌ندێك كه‌س زوو پیر ده‌بن
K24- هەولێر
توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى ده‌ریخست، هه‌ندێك كه‌س سێ هێنده‌ى كه‌سێكى دیكه رژێنى پیرى ده‌رده‌ده‌ن و به‌و هۆیه‌وه زووتر پیر ده‌بن.
توێژینه‌وه‌كه له ئه‌مەریكا ئه‌نجام دراوه و گرووپێك كه‌سى ته‌مه‌ن 38 ساڵ تێیدا به‌شدار بوون و ده‌ركه‌وتووه له رووى ته‌مه‌نى بایلۆژییه‌وه هه‌ندێكیان به 28 ساڵ و هه‌شیان بووه به 61 ساڵ چووه.
توێژه‌ران 18 پێوه‌ریان ده‌ستنیشانكردووه، كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پیربوون و گۆڕانكارى فیسیۆلۆژیانه‌ى جه‌سته هه‌یه، ئه‌و پێوه‌رانه‌ش په‌یوه‌ندییان به ته‌ندرووستى گورچیله، جه‌رگ، سییه‌كان، سیستمى به‌رگرى له‌ش، خۆراك، كۆڵیسترۆڵ، ته‌ندرووستى دڵ و كرۆمۆسۆمه‌كانه‌وه هه‌یه.
به گوێره‌ى توێژینه‌وه‌كه، كه‌سانێك هه‌ن، ته‌مه‌نى بایلۆژییان هیچ كاتێك هاوڕێك نییه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نى كاتی‌یان و ئه‌مه‌ش له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى دیكه ده‌گۆڕێت.