ئه‌مه‌ريكا و ئه‌ڵمانيا پاتريۆت له توركيا هه‌ڵده‌گرن

K24 – ئه‌نقه‌ره
هه‌ريه‌ك له ئه‌مه‌ريكا و ئه‌ڵمانيا و هۆڵه‌ندا، بڕياريان دا ئه‌و ژماره دژه موشه‌كه‌ى له توركيا جێ‌گير كراوون، بيانگێڕنه‌وه بۆ وڵاته‌كانيان.
وەزارەتی دەرەوەی توركیا راگەیاندراوێكی ھاوبەشی ھەردوو حكومەتی ئه‌نقه‌ره و واشنتنى بڵاوكردەوە.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، هاتووه بڕیار دراوە ماوەی هێشتنه‌وه‌ى دژه موشه‌كى جۆرى پاتریۆت لە توركیا نوێ نەكرێتەوە.
ئه‌و دژه موشه‌كه‌كانى ئەمریكا، ئەڵمانیا و ھۆڵەندا لە ساڵی 2013ەوە لە چوارچێوەی ئەركێكی بەرفراوانی ڕێکخراوی پەیمانی باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ) له توركيا جێگيركراوون.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه، بڕيار دراوه، لە مانگی تشرینی یەكەمی داھاتوودا بۆ نوژەنكردنەوەی تەكنیكی، ژماره‌يه‌ك له‌و دژه موشه‌كانه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ ئه‌مه‌ريكا.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، ئەمڕۆ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئورسولا فۆن دەیا لێیەنیش، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەھۆی زیادبوونی ئاستیی مەترسی لە رۆژھه‌ڵاتی ناوەڕاست بڕیاریان داوە ماوەی مانەوەی دژه موشه‌كه‌كانى ئه‌ڵمانيا له توركيا درێژ نه‌كرێته‌وه.