به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ريكا بۆ كورد: يه‌كگرتوو بن

K24 – هه‌ولێر
پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بووه‌ته هۆى درووستبوونى ململانێى سياسى له نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان و ئه‌و پرسه سه‌ريكێشاوه بۆ به‌ده‌نگهاتنى ئيداره‌ى ئه‌مه‌ريكا.
برێت مەكگورك، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، لە هه‌ژمارى خۆی لە تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تویتەر نووسیویەتی: "من لە ھەرێمی كوردستان‌م بۆ ئەوەی ھانی سەركردەكانیان بدەم، یەكگرتوو بن بۆ شەڕی داعش، ئەمەش وەك وەفایەك بۆ خوێنی 1200 شەھیدی پێشمەرگە".
ھەروەھا نووسیویەتی: "تیرۆریستان سوود لە دووبەرەكی دەبینن".
ئه‌و قسانه‌ى ماكگۆرك دواى ئه‌وه هاتن، كه ناوبراو رۆژى 16ى ئاب، به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى ديدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم، گه‌يشته هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان.
به گوێره‌ى بڕيارێكى په‌رله‌مانى كوردستان كه له 30ى حوزه‌يرانى 2013 ده‌ركراوه، واده‌ى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان له 19ى ئابى 2015 كۆتايى پێ دێت.
ژماره‌يه‌ك لايه‌نى سياسى له هه‌رێمى كوردستان له رێگه‌ى فراكسيۆنه‌كانيانه‌وه، پڕۆژه‌يان پێشكه‌شى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موارى ياساى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكرێته‌وه.
ئه‌و لايه‌نانه داوا ده‌كه‌ن، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له رێگه‌ى په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردێت.
پارتى ديموكراتيى كوردستان رايگه‌ياندووه، پێويسته پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم له رێگه‌ى سازانى لايه‌نه سياسييه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت.